نوێترین

بۆ خوشكێكی سەرپۆش بەسەر


بۆ خوشكێكی سەرپۆش بەسەر 

بەڵی خوشكم 
منیش و تۆش
تووشی گێژاوی كوفر بووین 
تیا بزر بووین 
لێك دابڕاین 
لە یەكتر بووین !
هەردوو وەكو مەستی بێ هۆش 
یەكتری ناناسینەوە
چونكە ماندووین 
بە دەست شەپۆلی ژینەوە
دیاردەی ئیسلامیمان نەما
لای من ریش و 
لای تۆش سەرپۆش !
...... ـ ـ ـ ......
بەڵێ خوشكم
دەزانم تۆش وەكو منی 
بگرە زیاتر 
بەندی زنجیری دوژمنی 
بەڵام خوشكە
ئەمە ئیسلامە ووریابە 
تا دڵ لە كوفر داخورپێ 
دڵنیابە 
توند تر دەبێ 
كۆتی بیرو زنجیری پێ
تا نەگۆڕێین 
نەڵێین ( بیلال ) و ( زەنیرە )ین 
هەتا مردن 
مت بووی ئەو كۆت و زنجیرەین !
...... ـ ـ ـ ......
بەڵی خوشكی سەرپۆش بەسەر
تۆ زۆر تینیت كەوتۆتە سەر 
موسوڵمانی ئەم سەردەمەی 
تۆ خواپەرستی ، سومەییەی 
با بارانی تانەو تەشەر بتڕوێنێ
چاك بزانە 
نەفامی تینت بۆ دێنێ 
كەسێ نابێ ژینت بكڕێ 
سبەی شیری ئەبو جەهلیش 
وورگت ئەدڕێ !
گیانی پاكی نەمری تۆش 
وەك سومەییە
وەكو گیانی خوشكە ( بەنان ) 
بەرەو باوەشی خوا ئەفڕێ ..
...... ـ ـ ـ ......
بەڵێ تا تۆ نوسەیبە بی 
ئەمە رێتە 
هەتا تۆ ( خەنسا )ی دایك بی 
ئیسلام زیاتر هیوای پێتە 
ئەوجا پاداشتی خوات دەبێ و
لە دنیاشا 
پەڕەی دڵی ئێمە جێتە 
هەمووش بەیەك دەنگ پێت ئەڵێین 
مافی خۆتە پیرۆزت بێ 
بەهەشتی خوا لە ژێر پێتە !!

1981-1-21
هۆنراوەی :مامۆستا كرێكار 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.