نوێترین

شەبەقی سەرفرازی




شەبەقی سەرفرازی
سـێ‌ تـكەن ئـازادی هێنــن 
فرمێسك و ئارەقە و خوێنن
خــاوەنی وان سـێ‌ دڵۆپــان 
لە خۆی دا هێناوە قورئـــان
 
تـاكــە میرە لـە پـای ژیـــان 
ئەستۆ بەرزە لە ڕووی خوستان 
ئەوەی دەفەی كرد بە قەڵغـان 
لـە بۆبەرزی وشـەی ئیمـــان

بـەڵـێ‌ ! (محمد) پـەیـامبــــەر 
ئـەی تـرسـێنەرو مـــوژدەدەر 
شوێن پێ‌ی پیرۆزت هەڵدەگرم 
گەر مێشكم لە لووت بێننە دەر!

دوو چاو ئاگریان ناگـاتـــێ‌ 
رەوا بینن هـەمـوو سـاتـێ‌ 
لە نێو سـەنگەر ئێشـكگـرن  
تاو نا تاوەش دیدان دەوڵن

قارەمانن بەهـەشـت كـڕن 
خـۆ چەمێنن كڕنۆش بـەرن 
بۆدڵڕەقان لەسـەر تـەلــن 
خوایاربێ‌ ملیان هەڵ دەبڕن 

بـەڵـێ‌ (محمـد)ی  ســـــەروەر 
ئەی ڕاستی ویستی داد پەروەر 
بازی سـەختت دەگـرمـە بـەر 
گەر بە نوێڵا جەرگم بێننە دەر

دوو سێ‌ وشەن ڕاستی هێنن 
دڵـی بــڕوا ڕا چــە نێنـــن 
تـەختی كیسـڕا ڕاهـەژێنــن 
كـۆشـكی قـاڕوون داتەپێنـن

هـەزارەهـای وەكـو نـەمــروود 
لــە گیـانــەڵا  بــڕوا دێـنــــن 
گەر پرسیارهێژی ئەو دووە چیـن
بـۆ وێـڕای وی پـەرەسـتن نیــن

بـەڵـێ‌ (محمد)جـەنـگــــاوەر 
ئەی داری ڕۆچووی بە سەمەر 
    بەڕێ‌ی ئەستەمت دێمە سـەر 
تا دوا هەناسـەم دێتـــە دەر 

سـەدەهـا پـاشـای مفتـە خـۆر 
لـەتـاو تـەخـت وەزگ دێنــن 
فیـرعـەونـی ئیـروو و پـایەدار 
لـە زێـی میصر دەخنـكێـنــــن

پـەتـی ســێدارە پسـێنــن 
زیندان و چوار مێخ ڕوخێنـن 
بە بلیۆن ( سـاتۆر نـازم ) ی
بە مەرەدی كورد دەچوێنـن 


بـەڵـێ‌ (محمد) تێكـۆشــــــەر 
نـاوك بێگەردی شـێـر جگــەر
  چەك لە مستم بۆ ڕێ‌ی بە فەڕ
    تـا تخێـڵ بـم تـونـدە بــــاوەڕ

هەورە تریشقەی كێو جمێنن 
بـوڕكـانـی زەوی دڕێـنـــن
وێنەی ئـافـاتـی ئیتـاڵیـــــا 
شـاری مـەسـینا سـوتێنـن

چـۆم و زەریـا بـە خـوڕ هێنـن 
گـەر ویسـتی بـێ‌ تـرس بێنـن
شـێوەی سـێڵاوەكـەی( نـوح )ن
هـەمـو گێتــی دەفـەوتێنــــن

  بـەڵــێ‌ (محمد) بـە خـەبـــــەر 
نێردراوی خـودای بـەزەفـــــەر
 ئەمنم شوێن كەوتەی كۆڵا نەدەر
  تا جـوانـاو لـە ڕووم دێتــــە دەر 

ملیۆنەهـای ڕەنگ هـۆلاكـۆ
وەك ناپلیۆن بە چۆك دێنن 
چ مۆسـۆلۆنی یا جــــەنگیز
لەگوفكی مێژوو ناو دێنـــن

سـەرای جـەور هەڵتەكێنن
عاد و سەمود بە قڕ هێنن 
نـاصریی داوێنـە دژوێـــن
بە چـەلی دڵ دەتۆپێنـــن

بەڵێ‌ محمد تــاجــی ســـــەر 
ئەی ڕەوشت بەرزی بەجەوهەر
بە شوێن ئەسەری رێَت دەڕۆم 
نـام گنخێنێ‌ تەوس و تەشـــەر

دوو ئەشتن شـادی بارێنـن 
كۆیلان لە مەرگ دەستێنـن
بەیداغی بەرزی خودایـــی 
لە كەللەی دوژمن چەقێنـن

بیردۆزی ئەفسـانەی دستكرد
وەك كوانی زەرد دەتەقێنـن 
ناوی ئەو دوو شتەش بزانـن
تفەنگی شـــان و قورئانــن

بەڵـێ‌ (محمد) بـەجـەوهــەر 
    بە محتەوای راستگۆی سەروەر 
لـە پێناو (زێد) دا هـاتمـە دەر 
تـا خـودا نـەمخـاتە سـەقـەر

دەسـا واز لە جـەور بێنـن 
تا كەی ستارگە دەڕوخێنن
چما دڵسـۆزی چۆڵـە پێـچ
لە زیندانی تـار دەڕزێنـن

هەتا كـەینێ‌ پشتی سـەییــد 
لــەژێـر تێـڵا دەگـروێنــــن
    تاكەی زەری و كەنیشكی كورد 
لـە بەندەكـان ئەتك دێنـــن


بەڵێ‌ (محمد) حەق سـێنەر 
داڕێژراوی قاڵبـی قـەدەر
گوفتارت دەنێمە بان سەر 
تـا تابەردم دەنێنـە ســەر

  تاكەی زۆر هـان و هـەتیــــوان 
  لە برسـاندا ڕەق هەڵـدێنــــن
  تاكەی گەردنی كەڵكەڵەی جەنگ 
  گـوریســی تـێ‌ دەئــاڵێنـــــن

تاكەی باغ و بێستانی كـورد 
بە مەرگە موش لە بن دێنن
تاكەی دوندانی كوردســتان 
بەكیمیا هـەلـدەقـرچێنـــن

بـەڵـێ‌ (محمـد) كـۆڵـنــــەدەر 
بۆ زەحمەتـكێشـان نەجـات دەر 
مەرج بێ‌ بە دوژمن نەدەم هەل 
تا سـینگـم دەبێت دیــواو دەر

تاكەی ئاوەڵ كـراسـی ژن 
بەبۆدیی جێب ڕادەنوێنـن
هەتا كەی كوردی بە لەنگاز 
بـە دەنگـی مین دەتۆقێنـن

تاكەی بولبولی باغی دیـــن
لـەگوڵاوی ژین دەتۆرێنــن
هەتا چ حەل پیری كەنەفت 
جەرگیان بە كوچك دادێنـن

  بەڵـێ‌  (محمـد) ڕاهێنـــــــەر 
    ئەی خەولێ‌ كەوتووی بەخەبەر 
 ئاوردووی شـاڕێـم هەتـا ســەر 
  تـا گیـانم لـە لاك دێتــــە دەر 

هەتا كام دەم تولفی بێ‌ تەم 
لـە بێشـكێـدا دەبـرژێنــن
یان نەوجـەوانی بـێ‌تـــاوان 
لە خوێنی گەش دەگـەوزێنن

زاڵمی مسـقۆف بار ناهێنـێ‌
بەنـەرمی شـان دانـاهێنــی 
مەگەر بەچكە شێری قورئان 
مێشـك ومـۆخـی بپڕژێنێ‌ !

بـەڵـێ‌ (محمـد)ی  ڕابــــەر 
چینی چەوساوە ڕزگار كـــەر 
 چۆڵاناكەین نێو بنكەو سەنگەر 
تا خـۆر لـەبـاشـور دێتـەدەر

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.