كۆكردنه‌وه‌ی دین و نه‌ته‌وه له ده‌قدا
نوسینی: سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه:
ئه‌حمه‌دی خانی له سه‌ده‌ی شازده‌و حه‌ڤده‌وه ده‌ركی به په‌رته‌وازه‌یی نه‌ته‌وه‌یی كردووه له چاو ڕۆم و عه‌جه‌مدا. ئه‌و باوه‌ڕی وابوو كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و په‌رته‌وازییه مـیری كورده. ئه‌و میرانه ده‌ره‌به‌گ و ئاغا‌و زه‌ویدار بوون، دوور بوون له ستراتیژیه‌تی ناسیۆنالیزمی و پاشایی. له باشووری كوردستاندا زۆر شاعیری كوردی هه‌ڵكه‌وتوون كه وه‌ك خانی بیربكه‌نه‌وه دین و نه‌ته‌وه له یه‌ك ده‌قدا به‌رجه‌سته بكه‌ن له‌نێو هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌دا سێ شاعیری كوردستانی له سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا وه‌رده‌گرین.
خانی و هزری نه‌ته‌وه‌یی:
بیرۆكه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی خانی پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیزمی ڕۆژئاواییه، هزری نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵقوڵاوی ده‌ره‌به‌گایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردییه، هه‌رچی ناسیۆنالیزمی ڕۆژئاواییه هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه. خانی له نه‌وبه‌هارا بچویكاو مهم و زیندا له پاڵ ئێشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دیـنی له بـیر نه‌كردووه.! ئه‌و هزری نه‌ته‌وه‌یی كوردی له هه‌بوونی پاشایه‌كی مهعریفهزانی ده‌دیت وه‌ك ده‌ڵێت:
گه‌ر دێ هه‌بووا مه پادشاهه‌ك
لایق بدیا خودێ كو لاههك
خانی درێژه به قه‌یرانی نه‌بوونی ئه‌و پادشایه ده‌داو ده‌ڵێ:
ڕابت ژ مه‌ژی جیهان په‌ناهه‌ك
په‌یدا ببیتن مه پادشاهه‌ك
شیری هونه‌را مه بێته دائنین
قه‌دری قه‌له‌ما مه بێتن زانین
- دكتۆر عزه‌دین، ل112
هه‌ر سێ شاعیری توێژینه‌وه‌كه ڕهحـمی هه‌كاری و ئه‌سیری و كۆسارین، دین وه‌ك چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌بینن، ئه‌و تێڕوانینه له ده‌قی كوردیدا ده‌گمه‌ن و نامۆیه، دیندار دوور له خه‌می نه‌ته‌وه بووه، نه‌ته‌وه‌ییش ته‌واو دوور بووه له گوتاری ئیلاهـی، هه‌ر خه‌ریكی ماركسی و زه‌رده‌شتی بووه.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناسیۆنالی خانی له لای ڕه‌حمی هه‌كاری ئه‌سیری و كۆساری ڕه‌وشی داگیركاری كوردستان و هه‌ژموونی ڕه‌وتی چه‌پی كوردی له میدیای شاخ و شاردا ده‌رفه‌تێكی بۆ شاعیری دینداری كوردی نه‌هێشتۆته‌وه، بـیری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سۆزێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ده‌قی موناجات و ئیلاهینامهدا ته‌وزیف بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیش دووریی ده‌قنووسی دیـنی له خه‌می نه‌ته‌وه‌دا وایكردووه ڕه‌خنه‌گر به ئه‌سته‌م بتوانێت (ده‌ق ئاوێزانێكی ڕۆحی) له نێوان به‌رنامه‌ی خودا‌و نه‌ته‌وه‌دا بدۆزێته‌وه.
سێ شاعیر توانیویانه هاڕمۆنیهك له نێوان هه‌ردوو (خه‌م)دا بدۆزنه‌وه، ئه‌و سێ شاعیره‌ش له سێ سه‌رده‌م و ته‌مه‌نی جیاواز‌و سێ شوێنی جیاوازدا هه‌ڵبژێدراون، كه بریتین له هه‌كاری (باكوور)، كه‌ركوك (باشوور)، ڕانیه (هه‌رێمی كوردستان). ئه‌و سێ شوێنه له ڕوانگه‌ی جیۆگرافیه‌وه، سه‌ر به وڵاتێكن ناوی كوردستانه، له ڕووی سیاسیه‌وه سێ شوێنی جیان:
یه‌كه‌م: عه‌بدولره‌حیمی ره‌حمی هه‌كاری
دووه‌م: ئه‌سیری كه‌ركوكی
سێیه‌م: كۆساری شه‌هید
یه‌كه‌م، عه‌بدولره‌حیمی ره‌حمی هه‌كاری
1890 - 1958
له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا جگه له چه‌ند ناوێكی چه‌پ و عه‌لمانی، چه‌ند ناوێكی نه‌ته‌وه‌یی و پاشخان ئیسلامیی له میدیاكانی باكووری كوردستاندا حزووریان هه‌بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له دوای جاڕدانی توركیای عه‌لمانی و په‌یمانی لۆزاندا نووسه‌ری وه‌ك مه‌لا سه‌عیدی نوورسی و عه‌بدولره‌حیمی رهحـمی هه‌كاری پشت له بیرۆكه‌ی ناسیۆنالیزم ده‌كه‌ن و (سیاسه‌ت) وه‌ك (شه‌یتان) به نه‌فره‌تی ده‌كه‌ن.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ 2002 له لاپه‌ڕه 12 -17دا باس له‌وه ده‌كات كه ڕهحـمی هه‌كاری له ماوه‌ی 1918 - 1923دا به ده‌قه دانسقه‌كانی ببێته "تازهكهرهوهی شیعری كوردی"و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م "شانۆنامه له ئه‌ده‌بیاتی كوردی" دابهێنێت. شه‌وی 14 له سه‌ر 15 مه‌لا هه‌ورامان له دیدارێكی به‌رنامه‌ی "ڕووداوی ئه‌مڕۆ"دا وتی: "زۆر ده‌ڵێن ئه‌م ڕیشه بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی تۆ فه‌رامۆش بكرێی" به حوكمی ئه‌وه‌ی میدیای كوردی هێنده‌ی له ژێر ده‌ستی ڕه‌وتی عه‌لمانی كوردی بووه، هێنده له ده‌ستی تاكی ئیسلامیی كوردی نه‌بووه، بۆیه هێنده پانتایی میدیای كوردی به ڕووی ڕۆڵی دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌تی چه‌پگه‌ر ئاوه‌ڵا بووه، چاره‌گی ئه‌وه‌نده به ڕووی ڕهحـمی هه‌كاری ئاوه‌ڵا نه‌بووه. ئه‌و ستایش و فه‌رامۆشكردنه‌ی هه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌كه په‌یوه‌سته به لۆژیكی (هزر)ـه‌وه.
ووتارێكی گۆڤاری (هیوا)ی پاریس ئه‌وه ناشارێته‌وه كه عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ماتریالی بووه له نێو كورددا، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه كوردییه‌كان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و و دكتۆر ئیسحاق سكۆتی و ئیدی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م ڕێكخراوی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی بوونه، كه‌چی ئه‌و ڕێكخراوه پاش ساڵێك له ئینقلابی 1908 دا به‌ربووه گیانی ڕۆشنبیری كورد، كه‌واته هزرو چالاكی سیاسی عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت و ئیسحاق سكۆتی به زیانی دۆزی كورد ته‌واو بوون، ئه‌و دووه به ستایش بۆ عه‌بدڵڵا جه‌وده‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.! له‌ولاوه‌ش، باكگراوه‌ندی ئیسلامیی رهحـمی هه‌كاری، وایكرد چاره‌نووسی ده‌قی هه‌كاری له میدیای كورد هه‌تا نزیكى ڕاپه‌ڕین ون ببێت و به قه‌صدی فه‌رامۆش بكرێت.!
ڕه‌حمی هه‌كاری و شیعری كوردی:
ئه‌گه‌ر ڕهحـمی هه‌كاری به عه‌بدڵڵا گۆران به‌راورد بكرێت، شیعربوون كه هه‌ڵگری ئه‌دگاری "ئه‌ده‌بیبوون"ی یاكوبسن بێت، زۆر كاڵ ده‌بێته‌وه. هه‌ردووك به ڕابه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی داده‌نرێن، گۆران بۆ خۆی ئه‌و مه‌نزڵ و پایه ئه‌ده‌بیه‌ی وه ده‌ست هێنا، هه‌رچی رهحـمی ههكاریه سه‌ره‌رای شاعیربوون و شانۆ نووسی و نووسه‌ر بوونی، نه‌ك هه‌ر مه‌نزڵی ئه‌ده‌بی له میدیای كوردی به ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكو ئه‌و توێژه‌ره كوردانه‌ی له سه‌ر ده‌قی ویان نووسیوه له ژماره‌ی په‌نجه‌كان زیاتر نین.!
دكتۆر پیرباڵ 1994 و 2002 باس له‌وه ده‌كات هه‌ر له ته‌مه‌نی 28 ساڵیه‌وه ده‌قی شیعری له گۆڤاری ژین بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین نامیلكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه. خه‌باتی ئه‌ده‌بی و سیاسی هه‌كاری هه‌تا ساڵی 1923 به‌رده‌وام بوو، بۆیه پشتی له شۆرشی 1925 و شۆرشی 1927-1930 و شۆرشی 1938 كرد، دكتۆر پیرباڵ، ل 14 ده‌ڵێت رهحـمی هه‌كاری له ماوه‌ی ده ساڵی نێوان ساڵانی 1947-1957 دا، 18 كتـێبی به زمانی توركی له باره‌ی دیانه‌ت و مـێژووی ئیسلامه‌تی و لێكدانه‌وه‌كانی دینی ئیسلام بڵاوكرده‌وه.
ره‌حمی هه‌كاری ناچاربوو به زمانی توركی نووسین بڵاوبكاته‌وه، چونكه به پـێی یاسای 88ی توركی، ده‌بوو هه‌ر تاكێكی توركیای نوێ به توركی نووسین بڵاوبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له پاش شۆرشی ده‌رسیم-1938 هیچ به‌ره‌نگاریه‌ك له باكووری كوردستان نه‌ما.
یه‌كه‌م شیعری بڵاوكراوه‌ی رهحـمی هه‌كاری بریتی بوو له (بانگ):
ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ده‌نگی منارێ
رابن دبێژت، هه‌روه‌ك هه‌وارێ
رابن دبێژت، وه‌قتێ سبێیه
ساحێب خه‌باتن، شه‌یتان ل پێیه
هه‌روه‌ها له ده‌قی عه‌شقا وه‌لات دا، ده‌ڵێت:
بوهار هات، شین بوون گیا
جل بهركرن، خه‌مڵین چیا
گه‌شتان بكه‌ن سه‌ر كانیا
ژخیزێ دچت شبهێ زیا
به‌ڕاق و پاك و سافیا
عه‌شقا وه‌لات، عه‌شقا وه‌لات
ته جه‌رگ و مێلاكێ مه پاهت
له ده‌قی (سهلایا شه‌ڤ)دا، ڕوو ده‌كاته میلله‌ته‌كه‌ی كه قۆناغی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بقۆزنه‌وه‌و واز له خه‌وی غه‌فڵه‌ت و جه‌هل بێنن:
گه‌لۆ رابن، زه‌مان ته‌نگه
خه‌وا جه‌هلی وه‌ها ره‌نگه
مه‌حوو كرنا وی بێده‌نگه
ته‌مه‌ت حالێ كه‌وێ شه‌نگه
خوهدایا، دژمنان جه‌نگه
ژ خه‌و ئه‌م تێر نه‌بوون یا ره‌ب!
زۆربه‌ی 20 ده‌قه شیعریه‌كه‌ی نێوان 1919-1923 له خۆشه‌ویستی كورد‌و كوردستان دهتكێن، بۆ نموونه له ده‌قی (بێ هێڤی نه‌بن) گوتاری قورئان تێكه‌ڵ به سۆزی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات:
بێ هێڤی نه‌بن ئه‌سلا
ژێ مهرحهمهتا مه‌ولا
قورئانێ عظیم الشان
لا تقنطوا گۆت له‌وما
شه‌ریف پاشا نوێنه‌ری كوردان له كۆنگره‌ی پاریس، خه‌ریك بوو به‌شێك له مافی كوردان به ده‌ست بێنێت، بۆیه هه‌ر زوو هه‌كاری ده‌ركی به بوونی شه‌ریف پاشا ده‌كات، بۆیه ئه‌و حزووره به‌شێك له پێكهاته‌ی ده‌قێك پێكده‌هێنێت، له‌و ده‌قه‌ش بوونی شه‌ریف پاشا به ئازا و مه‌رد وه‌سف ده‌كات، هه‌روه‌ها قۆناغی په‌یمانی سیڤه‌ر به دهریهكی ڕزگاری ده‌بینێت:
دیسا ژ شهجاعهتا ته ئه‌ی خان
دهرییهك ڤه بوو ژ بۆ مه كوردان
رهحـمی هه‌كاری یه‌كه‌م ده‌قی به دینداری موتربهكراو به ناسیۆنالی، به زمانی كوردی ده‌سپێكرد. پاش ئه‌وه‌ی بێ‌ئومێد بوو له ناسیۆنالی كوردی و توركی، وه‌ك نوورسی نه‌فره‌تی له‌و شه‌ڕه سیاسیه كرد‌و ڕووی كرده ئیسلامه‌تی موتڵه‌ق.
جیابوونه‌وه‌ی ڕهحـمی هه‌كاری له ڕه‌وتی ناسیۆنالیستی:
ماوه‌ی 1918 -1923 كه ماوه‌ی تێكه‌ڵبوونی ڕهحـمی هه‌كاری بوو له بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی، ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی شوناسی قه‌ومی و میدیای كوردی بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا له باشوور‌و باكووری كوردستاندا بزاڤێكی رۆژنامه‌وانی و سیاسی هه‌بوو، كه‌سانی وه‌ك مه‌لا سه‌عیدی نوورسی و ڕهحـمی هه‌كاری و پیره‌مـێرد.... به‌شێك بوون له‌و بزاڤه، هه‌رسێ به‌شداریان كرد له گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردییه‌كانی ئه‌وسا وه‌ك گۆڤاری ژین و رۆژنامه‌ی ژین و گۆڤاری هه‌تاوی كورد‌و ڕۆژی كورد....
له باشوور، پاش هه‌ره‌سی حوكمداری شێخ مه‌حموود 1918-1919، مێجه‌رسۆن توانی له ڕێگای حوكمداری ئینگلـیز له سلێمانی و ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی "پێشكه‌وتن" له سلێمانیدا شهقارێك له نێوان رۆشنبیری كورد درووست بكات.!
له باكووریش، كه‌لێن و ململانێ كه‌وته نێوان ماڵباتی به‌درخان و ماڵباتی شه‌مزینی و كوردانی وه‌ك ئیحسان نووری پاشا و حه‌سه‌ن خه‌یری و برنج زاده.. .پیاوی مسته‌فا كه‌مال، وایكرد ڕه‌وتی كه‌مالی ناسیۆنالی حكومه‌تی ئه‌سته‌مبۆل بڕوخێنن و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره دامه‌زرێنن.!
له نێو ئه‌و په‌رته‌وازیه كوردیه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له عـیراق به پاڵپشتی هه‌ندێ ڕۆشنبیری كوردی، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی سوننی له عـیراق دامه‌زراند، له‌ولاوه‌ش ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی توركی به پاڵپشتی هه‌ندێ سیاسهتمهدارو ڕۆشنبیری كوردی ده‌وڵه‌تی توركی له ئه‌نقه‌ره دامه‌زراند.!
له‌و ڕه‌وشه ناسۆره‌دا مه‌لا سه‌عیدی كوردی (شێخ سه‌عیدی نوورسی) و عه‌بدولره‌حیم رهحـمی هه‌كاری له سیاسه‌ت دوور كه‌وتنه‌وه. مه‌لا سه‌عیدی كوردی له ڕێگای په‌یامه‌كانی نووره‌وه بووه (شێخ سه‌عیدی نوورسی) و عه‌بدولره‌حیمی رهحـمی هه‌كاری بووه نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری ئیسلامیی دوور له كوردستان. كه‌واته دوور نییه ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نوورسی و هه‌كاری خه‌تای ناسیۆنالیستی كوردی بوو بێت، له نێو حیزبی ته‌عاون و ته‌ره‌قی كوردی دوو باڵی دژ به یه‌ك درووست ببوون، له‌ولاوه‌ش زۆر سیاسهمهدارو په‌رله‌مه‌نتاری كوردی بروسكه‌یان بۆ كۆنگره‌ی پاریس و فه‌ره‌نسا ده‌كرد به‌وه‌ی كورد شه‌ریف پاشا به نوێنه‌ری خۆیان نازانن و نایه‌نه‌وێ له تورك جیاببنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال بمێننه‌وه.!
به‌قه‌ولی فه‌رهاد پیرباڵ 2002، ل 53 رهحـمی هه‌كاری چه‌ندین ساڵ پێش شێخ نووری شێخ ساڵح و گۆران ئاڵای تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌رزكردۆته‌وه.... ئه‌و ڕابه‌ره له زۆر ڕووه‌وه له ئارسه‌ر ڕامبۆ ده‌چێت، به‌وه‌ی هه‌ردووك له ته‌مه‌نی گه‌نجی –هه‌ڕه‌تی لاوی – ده‌ستیان له شیعر هه‌ڵگرتووه، رامبۆ له دووره وڵات خه‌ریكی بازرگانی بووه، هه‌كاریش دوای ململانـێی سه‌رانی كورد، باكووری كوردستانی جێهشتووه‌و چۆته ئه‌سته‌مبۆل.!
رهحـمی هه‌كاری وه‌ك خانی ڕه‌حمه‌تی كوشته‌ی ده‌ستی سه‌رانی كورد بووه، به‌وه‌ی هه‌ر بێ ئیتفاق بوونه، ئه‌و بێ ئیتفاقبوونهی كاربه‌ده‌ستانی كورد له زۆر ده‌ق ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ده‌قی "ده‌ستێ ته‌نێ ده‌نگ ژێ نایه‌ت":
وه‌خت زه‌مان پڕ نازكه
بێ ئیتیفاقی تههلوكه
خه‌لكان هه‌می دگه‌ل مهركه
مهحوییهتا مه بێ شكه
عه‌قلێ خوه به‌رهه‌ڤ كه‌ن هه‌می
چۆن ئه‌حمه‌دی خانی له میرانی كورد بێ ئومێد بوو، ڕه‌حمی هه‌كاریش له سیاسییه‌كانی بۆیه خانی نه‌وبه‌هارا بچویكای نووسی تا ڕووی گوتاری خۆی بكاته ئه‌و به‌ری و زه‌ردو سۆرانه‌ی وڵات، چۆن ویلیه‌م بلهیكی ئینـگلیز هه‌مان شتی كرد، ره‌حمی هه‌كاریش ئومێدی به (سه‌عدۆ)ی ساوا هه‌یه، كه ڕێ و به‌رۆكی وڵاتپارێزی به‌رنه‌دات. ره‌حمی ئه‌م ئومێد‌و په‌یامه له ده‌قی(ژ بۆ نهسلا تێت) به سهعدۆی شیرمژ ده‌بێژێت:
ئه‌ز دێ بمرم، بچم ژ دنیا
لازم وه‌ته‌نی بكی تو ئیحیا
ئه‌م میللهتهك جهسوورو شوجعان
ساحب شه‌فه‌قه‌ت و موحیبێ ئینسان
سه‌د زێڕی ب سفرهكی زیافه‌ت
ئیسراف دكن ژ بۆ سه‌فاهه‌ت
ده‌ستێ مه ڤه‌كرییه، پڕ سهخینه
بۆ مهنفهعهتا عموومی نینه
ته‌نێ ژ بۆ ناڤه‌كی موجه‌ڕڕه‌د
بۆ مهنفهعهتا خه‌سیس و هه‌م به‌د
رهحـمی هه‌كاری په‌نجه له سه‌ر برینه‌كان داده‌نێت، به‌وه‌ی بێ هێڤی نه‌بین، خودامان له پشته، به‌ڵام ئه‌فسووس ئایدیۆلۆژی چه‌پی وه‌ك په‌تای تاعوون له نێومان ته‌شه‌نه‌ی كرد. ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌ته هه‌م بووه ژێده‌ری په‌رته‌وازه‌یی كورد، هه‌م دوورخستنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كورد له زاتی خودا. ئه‌وه‌ته ره‌حمی هه‌كاری هه‌ر له ساڵی 1919دا له ده‌قی بێ هێڤی نه‌بن دا ئاماژه به‌وه ده‌كا هه‌رچه‌ند دوژمنی كورد زۆربوون، به‌ڵام چونكه بزاڤی مه هه‌قه‌و خودا مان له پشته بێ هێڤی نابین:
رێیا مه نها گرتی
ڕێیا هه‌قه، بێ په‌روا
ته‌سدیق دكه‌ت هه‌ركه‌س
هه‌م رازییه پێ مه‌ولا
له ده‌قی نه‌زانیندا ئۆباڵی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی كورد، جگه له بێ ئیتیفاقی و دووره خوایی، جه‌هله جه‌هل، هه‌روه‌ك له كۆتایی ده‌قه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
دنیا وه‌كی چێكر خوه‌دێ، به‌هرا مه ژی دابوو
لاكین ژ نه‌زانین و جه‌هل، كانێ.؟ فیدا بوو
له شیعری 21دا كه بۆ شه‌هیدی كوردستان نووسراوه، پیرباڵ له ل53دا ده‌نووسێت كه ڕهحـمی هه‌كاری ئه‌م شیعره‌ی بۆ هه‌مزه به‌ك مۆكسی شه‌هید هۆنیوه‌ته‌وه، له‌م شیعره‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه شه‌هیدی كوردی شه‌هیدی شادن، چونكه شه‌هیدی وڵاتن و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئیمانن.
ڕێیا ڤی وه‌لاتی دا شه‌هیدی
له‌ورا تو موجاهیدهك سه‌عیدی
ماده‌م خولقاندن ئه‌م ملله‌ت
لازم ژ مه ژی هه‌بت حكوومه‌ت
مه‌ولا ته ب رهحمهتا خوه شاكت
خوینخوار و سادیان ژ مه جودا كت
ئه‌م رۆشنبیر‌و كوردپهروهرو خوداناسه، ناته‌بایی و ململانـێی سه‌رانی كوردی و وازهێنانی ڕۆشنبیرانی له ڕێی خودا‌و ته‌به‌نیكردنی بیرۆكه‌ی ماتریالیزمی (وه‌ك عه‌بدڵڵا جه‌وده‌ت و ئیسحاق سكۆتی و عه‌بدلره‌حمان به‌درخان....)، ئه‌و له‌و ره‌وته دابڕاو ته‌نیا له سه‌ر دینداریه‌كه‌ی خۆی مایه‌وه‌و ڕوویكرده نووسینی ئیسلامیی هه‌مه‌لایه‌ن.
ئه‌سیری شاعیر ته‌واو ده‌ركی به‌وه كردبوو كه كورد ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا به مافی خۆی ده‌گات.!
دووه‌م: ئه‌سیری كه‌ركوكی
1895-1962
وه‌ك كتێبه‌كانی كه‌ریم شاره‌زاو مسته‌فا عه‌سكه‌ری و دكتۆره كوردستان موكری دهبـێژن ئه‌سیری نازناوی عه‌بدولخالق شێخ حوسێنی نه‌قشه‌به‌ندیه. دكتۆره موكریانی ده‌ڵێت: جگه له شیعر ئه‌سیری شاعیر فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی هه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو فه‌رهه‌نگی ده‌ستنووسی له پاش به‌جێماوه، به‌ڵام ئه‌فسووس چۆن دیوانه‌كه‌ی زیاتر له چل ساڵی خایاند، فه‌رهه‌نگه‌كه‌شی له‌وانه‌یه زیاتر له سه‌د ساڵ بخایه‌نێت. بیركردنه‌وه‌ی ئه‌سیری به‌شێكی موڵكی ناسیۆنالیستی كوردیه، به‌شه‌كه‌ی تر پێی نامۆیه.
ئه‌سیری وه‌ك خانی و نوورسی و ره‌حمی هه‌كاری ته‌مه‌شای ناسیۆنالیزمی كوردی ده‌كرد. ئه‌سیری له ماڵباتێكی (سه‌یدزاده) بووه، به پـێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان سه‌ید ماڵباتی عه‌ره‌بن، له نێو كورددا تواونه‌ته‌وه. سه‌ید ئه‌سیری ماوه‌یه‌ك له ژێر كاریگه‌ری شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیدا بووه‌و ده‌ستی كردووه به نووسینی شیعری داشۆرین و ته‌نز ئامێز.
موكریانی 2006، ل 19 له ئه‌سیری ده‌گوازێته‌وه كه وتویه‌تی: "پیاو ئه‌وه نییه وه‌دووی زمان بكه‌وێت، به‌ڵكو پیاو ئه‌وه‌یه زمان تابعی خۆی بكات." هه‌ژموون و جادووی زمان ناتوانێت كۆنتڕۆلی شۆرشگێری ئه‌سیری بكات، بۆیه هه‌ر ئه‌و لغاوی زمان ده‌كات، تا وه‌دووی هزری ئه‌سیری بكه‌وێت.
كه‌ركوك ناوه‌ندی فتنه‌ی سیاسی بووه له باشووری كوردستاندا، توركمان و عه‌ره‌ب دانیان به‌وه نه‌ده‌هێنا، كه مێوانن له سه‌ر خاكی دێریـنی كوردیدا، بۆیه چه‌نده‌ها ڕووداوی سیاسی له‌و ناوه‌نده درووستبوون، ڕووداوی 1959 خوێناوی ترین ڕووداو بوو له ژیانی ئهسیریدا، قاله‌ی خوشكه‌زای ئه‌سیری له ل 29دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه "ئه‌سیری له ساڵانی 1930 تا 1940 له كه‌ركوك هه‌میشه به‌ردباران دهكراو، نیشانه‌ی توانج و پلارو جنێو و هه‌زاران كارهساتانی سووك بوو.... هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردووه، كه به كوردی هه‌ڵبه‌ست دانه‌نێ."
شیعری ناسیۆنالی و دینداری ئه‌سیری
كۆكردنه‌وه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه یا نه‌ته‌وه‌و ئایین له ده‌قدا، دیارده‌یه‌كی دانسقه‌یه لای نووسه‌ری كوردی، چونكه لای زۆربه‌ی نووسه‌ران یه‌ك له دووان ئاماده‌گی هه‌یه. ئه‌و دوو دیارده‌ی ناوه‌ڕۆكی ده‌ق، لای هه‌ندێك ده‌بێته ئیستاتیكای ده‌ق، لای هه‌ندێكی ده‌بێته بكوژی ئیستاتیكای ده‌ق(سه‌یری دواوه‌ی كتێبه‌كه بكه).
ئه‌سیری وه‌ك خانی و ڕه‌حمی هه‌كاری هه‌ردووكی له ده‌قدا كۆكردۆته‌وه. له یه‌كه‌م ده‌قی ره‌نجی بێ به‌ردا ده‌ڵێت:
ئه‌ی ئه‌سیری پیری كوردی وه‌عزو ئیرشادت بكه
پێ نه‌زانێ میلله‌تت، ئاگای هه‌یه هه‌ڵبه‌ت خوا
شێخ ئه‌سیری، جیا له زۆربه‌ی مه‌لای كورد "نه‌ورۆز" به جه‌ژنێكی پیرۆز ده‌بینێت:
پیرۆز بێ جه‌ژنی تۆ ئه‌ی كوردی كوردی با وه‌فا
سه‌د جه‌ژنی وا بدینی به دڵخۆشی و سه‌فا
به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌سیری ماوه‌یه‌ك له توركیا بوو هه‌روه‌ها ناسیۆنالیستێكی خوداپه‌رست بوو، بۆیه فه‌شه‌لی شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران ته‌واو كاری لێكردووه‌و له ئه‌نجامدا شیعرێكی درێژی شیوه‌ن ئامێزی بۆ ئه‌و پۆله شه‌هیده كردووه:
یا ره‌ب چه موسیبهتێكه له كوردانی ئێمه قه‌وما
له‌م میلله‌ته مه‌زڵوومه نه خۆراك و نه خه‌وما
له شیعری درێژی شه‌هیدان 71-88 بوێرانه باس له مه‌رگه‌ساتی درێژخایه‌نی كورد ده‌كات، په‌نجه له سه‌ر برینه‌كان داده‌نێت:
گوێ له من كه بۆت بڵێم ئه‌ی كوردی مه‌رد
وهقعهیی دڵسۆز، تا بتكاته به‌رد
تۆ گه‌لت مه‌زڵووم و سه‌رگه‌ردان بووه
نیشتمانت سه‌ر به سه‌ر وێران بووه
ئه‌ی ئه‌سیری خوێنده‌واری كورد ئه‌مه‌ی
زوو ڕه‌وان كا بۆ شه‌هیدان فاتیحه‌ی
ئه‌سیری پاڵپشت به ده‌قه‌كانی قورئان به‌رگری له نه‌ته‌وه‌و زمانی كوردی كردووه، چونكه ئه‌سیری ته‌واو ده‌ركی به‌وه كردبوو، كه له‌لایه‌ك خودی دوو سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئیسلام جه‌خت له سه‌ر هه‌بوونی هه‌ردووكیان له لایه‌كی دی ئه‌سیری ته‌واو ده‌ركی به‌وه كردبوو كه كورد ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا به مافی خۆی ده‌گات.
له لایه‌كی دی زۆربه‌ی فیگه‌ره‌كانی ناو ده‌قی ئه‌سیری تاكی زانای كوردن وه‌ك ئه‌مین زه‌كی جه‌مال به‌گ بابان، سه‌ید ته‌ها، ساڵح ساحێبقران، مه‌لا موحه‌مه‌دی كۆیی... بۆ نموونه ده‌رباره‌ی مه‌لا موحه‌ممه‌دی كۆیی ده‌ڵێت:
فه‌لسه‌فه‌ی دینت وه‌كو شێخی غه‌زالیی خسته ده‌ر
فیكری سوقراتت له زیهنه، عه‌قڵی لوقمانت له‌سه‌ر
شاره‌زایی گۆی زه‌ویت، زیاتر له عیلمی بولفیدا
خۆ نهشتكردوه به هیچ لایێكیدا گه‌شت و گوزه‌ر
له شیعری "كه‌ركوك ئهلزاسه، كفری لۆرهنه" شوناسی كوردینی كه‌ركوك ده‌خاته ڕوو، به‌وه‌ی نه‌مروود بینای كردووه‌و پێش هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی حوكمڕانی تیاكردووه هه‌تا كهیكاوسی میدی بووه، ناوی ناوه(كه‌ی كورد). ناسنامه‌ی كه‌ركوك ساخكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی مرۆڤه، كه‌واته زمانی مرۆڤ ناسنامه‌و باوه‌ڕو ئارامگه‌ی مرۆڤه:
نه‌مرودی ئه‌وه‌ل بینای كردووه
به‌ر له بابل تیا حوكمی كردووه
له پێش نووح بۆ گه‌ل ده‌ستووری كردووه
زانای ستاره‌ی كه‌شف كردووه
كه‌ركوك ئهلزاسه، كفری لۆرهنه
دڵ سووتاویانه هه‌رچی كورد هه‌نه
سێیه‌م: كۆساری شه‌هید
1967-1993
خدر كۆساری ڕانیه‌یی له ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه 1967-1987، جیهانبینییه‌كی نوێی بۆ درووستبوو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شیعری گوتووه‌و هه‌ر له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا یه‌كه‌م شیعری به ناوی نیگاری خودان له 46 دێڕی شاقووڵی نووسی. ئه‌م شیعره‌ی كۆساری ته‌واو دینی بووه، چونكه سه‌رده‌مه‌كه سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بوو:
ئه‌ی خودای تاك و بێ هاوتا خاوه‌نی به‌رزی و ویقار
ئه‌ی ماخۆی بڕست و توانا هۆی به‌رقه‌راری ڕۆژگار
له ماوه‌ی 1987-1991 كۆساری هه‌ندێ شیعری نهێنی داڕشتووه، بۆیه هه‌ر به ده‌نگی خۆی ساڵی 1991 له كاسێكتدا به‌ناوی سه‌دای كۆساری بڵاوكرانه‌وه، له نێوان ساڵانی 1991-1993 دا، چه‌ند شیعرێكی دی نووسیوه‌و ئه‌و شیعرانه‌شی له به‌شی دووه‌می سه‌دای كۆساری بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه لایه‌نی عه‌لمانی ڕكابه‌ر ده‌رفه‌تی به ته‌مه‌نی كۆساری نه‌دا تا به‌ره‌و كامڵبوونی شیعری بچێت، بۆیه ئه‌و شاعیره‌یان شه‌هید كرد. ئه‌وه‌ی لای كۆساری هه‌بووه، ده‌قی خۆ خوێندنه‌وه بووه، نه‌ك ده‌قی نووسین و ده‌ق بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان یان دیوانه شیعری.
ته‌كنیكی شیعری كۆساری:
ئاستی شیعری كۆساری په‌یوه‌ست بوو به ته‌مه‌نی شاعیره‌وه، به واتای وه‌ك ئارسه‌ر ڕامبۆو كافكا نه‌بوو، كه له ته‌مه‌نی گه‌نجی ده‌قی مه‌زن و جوان بنووسێت، به‌ڵكو هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991، جگه له ئازادی چوار ساڵ ته‌مه‌نی شیعری به كۆساری به‌خشی. هه‌رچه‌نده ده‌قه‌كانی كاسێتی یه‌كه‌می سه‌دای كۆساری هه‌ندێ ده‌قی كامڵ نه‌بووی له خۆی گرتبوو، به‌ڵام ده‌نگی كۆساری توانی بوونی كۆساری بسه‌لمێنێت.
عه‌لی باپیر 2011، ل10 ده‌رباره‌ی شیعره به‌راییه‌كانی خدر كۆساری، ده‌نووسێت: "له سه‌ره‌تای شیعره‌كانییه‌وه هه‌ست به كرچ و كاڵی و وشه ڕیزكردن و كه‌م نێوه‌ڕۆكی ده‌كرێ" هه‌ر له لاپه‌ڕه11- 12 ی هه‌مان سه‌رچاوه‌دا قسه‌ی زانایان ده‌رباره‌ی شیعر دووباره ده‌كاته‌وه كه قسه‌یه‌كه باشه‌كه‌ی باش و دزێوه‌كه‌ی دزێوه، بێگومان شیعره‌كانی كۆساری له‌و چوارچێوه به‌ده‌ر نیین، هه‌ندێكیان كرچ و كاڵن، هه‌ندێكی تر له ئاستی چاك و چاكترین دان.
شیعره‌كانی كاسێتی یه‌كه‌م، زۆربه‌ی دیندارین و له سه‌ر كێش و شێوه‌و قافیه‌ی شیعری شاقوولی داڕێژراون وه‌ك نیگاری خودان، گزنگی خێزان، شه‌به‌قی سه‌رفرازی، قوتابی و مامۆستای شه‌هید، ڤیانی ڕاسته‌قینه.
كه‌چی كاسێتی هه‌ڵگری زۆربه‌ی شیعری ئازادن، هه‌ر بۆ نموونه‌ی ئه‌و شیعره‌ی بۆ تیرۆركردنی سینه‌مۆكی نووسیویه‌تی:
هه‌ر كاتێك له پێش جه‌ماوه‌ر
مێزه‌ری یه‌ك مه‌لام بینی
له برینی شه‌ته‌ك درا بوو
هه‌ر ساتێ دیم
سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویستی خۆم
خوێنی گه‌شی
له پێڵاویدا وه‌ستا بوو
زه‌نگی نادیار 49-65، سۆزی وڵات 66-69، با به ناو و ناوك یه‌ك بین 80-81، لێتان پرسیوین 82، بیستی دوانزه بوو.
له لایه‌كی دی، خودی (ناونیشان) به‌شێكی دی ته‌كنیكاری شیعری كۆساری پێكدێنێت. غیابی ناونیشان به‌شێك له ته‌كنیكی نوێ پێكدێنێت، به‌ڵام ئه‌فسووس له‌و شوێنانه‌ی كۆساری ناونیشان به‌كار نه‌یه‌نێت، كۆكه‌ره‌وه‌ی شیعره‌كانی، به دیدی كۆكردنه‌وه‌ی شیعری كلاسیك نیوه‌دێری یه‌كه‌می كردۆته ناونیشانی شیعره‌كه:
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
كه زانیم كارخانه‌ی راستی به‌س ئاشتییه، ل99
بیستی دوانزه بوو
دووشه‌ممه بوو
شه‌هیدێكم بینی
به‌ردێكی سووری له ژێر سه‌ری دانابوو
كاغه‌زێكی له گیرفاندا بوو،ل119
...............................
گه‌ر حه‌زتان كرد له ناو كاری شیعره‌كانی من بپرسن
برۆن سه‌یری
بورجه‌كه‌ی باڵای مصعب و
باڵای بورجه‌كه‌ی كه‌لار و
قهڵاتهكهی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ن،ل120
...............................
ده‌زانن بۆ،
ئێستا له ناو دڕنده یهكنهگرتووهكان
سه‌ری زمانت
هه‌ر ببێژی
كاف، واو، را، دال، ل121
ده‌قی دینداری و كوردایه‌تی كۆساری:
له كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌دا، له بنه‌ڕه‌تدا دوالیزمی دینداری و نه‌ته‌وه‌یی لای شاعیر ئاماده نه‌بێت، لاسه‌نگیه‌كی هزری درووست ده‌بێت. گه‌ر كۆمه‌ڵگا ته‌واو به درووستی ئیسلامیی بێت، ڕه‌گی نه‌ته‌وه‌یی كپ ده‌بێت و ئاگری ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی ده‌بێته نه‌فامی، بۆ پاڵپشتی ئه‌و بۆچوونه ده‌كات، هه‌بوونی ئه‌بوبه‌كری صدیق و سه‌لمان فارسی و بیلال حه‌به‌شی و سوهه‌یبی ڕۆمی و گاوانی كوردی...له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام هه‌ر له دوای شۆرشی فه‌ره‌نسی 1789 دا، بیرۆكه‌ی ( نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست ) و ( نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست ) درووست بوو هه‌روه‌ها له دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی 1914-1918، ده‌وڵه‌تی قه‌ومی شوێنی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی گرته‌وه، به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
له دوای لكاندنی خوارووی كوردستان به ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه ( 18ی ته‌موزی 1926 )، له نێو زۆربه‌ی شاعیری كورددا، دیارده‌ی به‌ره‌نگاری له شیعری كوردی درووستبووه، زۆر به ده‌گمه‌ن ته‌نیا لای شاعیری وه‌ك پیره‌مێرد و مه‌لای گه‌وره و ئه‌سیری....ئه‌و به‌ره‌نگارییه كوردیه، مۆركی دینداری و كوردانه‌ی وه‌رگرت.
كۆساری دوای كاسێتی یه‌كه‌م، لایه‌نی دینداری و كوردینی وه‌رگرت. كه‌م خوێنه‌ری هه‌شتاكان هه‌یه، له ژێر كاریگه‌ری ده‌قی بێكه‌س و هێمن و هه‌ژار و
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و په‌شێو و...دانهبووبێت. دوور نییه، خدر كۆساریش له ژێر كاریگه‌ری شیعری ( خاك )ی هێمن، به دیدی ئیسلامیی شیعری ( لێتان پرسیوین...) ی نووسی بێت.
هێمن موكریانی په‌ڕاگه‌نده‌ی باشووری كوردستان، دیوانه شیعری ناڵه‌ی جودایی له به‌غدا چاپكرد. له لاپه‌ڕه 90ی شیعری ( خاك )-1978 دا، ده‌ڵێت:
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئه‌من چیم
دوندی قه‌ندیل گۆره‌پانی هه‌ڵگورد نیم
به‌ره‌و به‌رزایی ده‌چم گه‌رچی وردم
خاكی به‌رپێی تێكۆشه‌رێكی كوردم
خدر كۆساری له ل82ی دیوانه‌كه‌یدا، بوركانی شیعر، شیعرێك به ناوی (لێتان پرسیوین ئێوه چین ؟! ئه‌وه‌ش وه‌ڵام ):
ئه‌م ده‌قه‌ی كۆساری پیشاندانی شوناسی دینی و قه‌ومی كۆساری شاعیری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیین. كۆساری له‌م ده‌قه‌دا، سنووری ده‌ستكردی پێنج ده‌وڵه‌تی موسڵمان نشین ده‌بڕێت و هه‌روه‌ها ئیسلامه‌تی نۆوه‌ده‌كان ده‌به‌زێنێت. بۆ تاكی ئیسلامیی عه‌ره‌ب، تورك، فارس...، ئاسایی بووه، هه‌تا ئاڵا و سرودی نیشتیمانی هه‌بێ،به‌ڵام له نێو كورددا ده‌گمه‌ن بوو، ئیسلامه‌تی بریتی بوو له مزگه‌وت و خانه‌قا و ته‌كیه، نه‌ك ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه، كۆساری، وه‌ك په‌یوه‌ند عومه‌ر گوته‌نی هه‌موو ڕه‌مزه كوردیه‌كانی كۆن و نوێ ی به یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه، تا شوناسێكی ڕهنگاڵیانه بۆ كورد درووست بكات. ئه‌و ئاماده بوونه‌ی هه‌ردوو ره‌گ و ره‌مزی نه‌ته‌وه، ته‌نیا لای شاعیری وه‌ك كۆساری حزووری هه‌یه.
. په‌یوه‌ند عومه‌ر له ساڵوه‌گه‌ری 21 ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی كۆساریدا، 27ی12، له
توێژینه‌وه‌یه‌كدا، ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌قه، ده‌نووسێت: " به‌هێزترین تێكستی شیعری كۆساری كه ئه‌توانێت (نه‌ته‌وه‌یی)ئ
بسه‌لمێنێت،گهواهیشه له‌سه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه ئه‌و تیایدا خه‌باتی تێدا ده‌كات، بریتیه له ده‌قی(لێتان پرسیوین ئێوه چین؟!
ئه‌وه‌ش وه‌ڵام)
لوتكه‌ی (قه‌ندیل)
گه‌وه‌ی(ماكۆك)
پێده‌شت و بناری(قه‌ندیل)ن
بڕنهوهكی(شێخ مه‌حمود و شمشێری سهلاحهدینین).
كڵپه‌ی باوه‌ڕ،گڕی (كه‌ركوك)،ناڵه‌ی پیری(بادینان)ین
په‌نجه‌ی زاڕۆڵی(هه‌ڵه‌بجه)و كفنی ئتڵی شه‌هیدانین.
ده‌نگی قورئان،چه‌كی خه‌بات،كێوی (كۆڕێ وبالیسانین).
به‌رگ و نانی هه‌ژاران و خاك و خۆڵی(كوردستانین)
تینوی ئیسلام،سایه‌ی(ده‌وڵه‌ت)
سه‌دای چه‌وساوه‌ی جیهانین
نه‌خشه‌ی (یه‌كگرتنی كورد) و
هه‌ر(پێنج پارچه‌ی كوردستانین)
باوه‌ڕناكه‌م له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی (كوردیدا)هیچ ده‌قێكی به‌م شێوه بدۆزینه‌وه كه‌هێنده پێداگری له‌سه‌ر(ناسیۆنالیزم-نه‌ته‌وه‌یی)بون بكات،ئه‌م شیعره ئه‌كرێ بڵێین(ساقهكهی نه‌ته‌وه‌ییه)،ده‌بینی لهكۆتایداو دوای ئه‌و به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌موو (ڕه‌مزه) كوردیی و نه‌ته‌وه‌ییه،چۆن دێته سه‌ر بابه‌تی(ده‌وڵه‌ت) یه‌كخستنه‌وه‌ی كوردستانی گه‌وره له(ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا)،ده‌كرێ بپرسین، باشه ئایه ئه‌م ده‌قه سۆزدارانه و عاتیفیه،یان پڕه له چاو قایمی وڕیسكی شۆڕشگێڕانه له‌پێناو گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی،باشه له‌كوێی ئه‌م ده‌قه‌دا،ڕه‌مزێكی نامۆ و خوازراو ده‌بینرێت،سه‌یری ڕه‌زه‌كان بكه‌ن كه خراونه‌ته ناو كه‌وانه‌كانه‌وه،ناكرێت له‌به‌ر درێژبونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له‌وه زیاتر بنوسم،هیوادارم توانیبێتم شته كه به‌شێوه‌یه‌كی درووست ڕونبكه‌مه‌وه،سوپاس بۆهه‌مو ئهوبهڕێزانهشه كهسهرنجیان هه‌بوو،ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و پێیان ئه‌ڵێم باهه‌مومان فێری ئه‌و كلتورهبین ئه‌وه‌ی لهدڵماندایه ڕستگۆیانه بیكه‌ینه ئارگۆمێنت،بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیشمان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا دڵمان گه‌رد بگرێت و كه‌سایه‌تی یه‌كتریش له‌لامان پارێزراوبێت.؛
گه‌ر ته‌مه‌ن، ده‌رفه‌ت و ده‌لیڤه‌ی به كۆساری بدابا، ئه‌و به‌ره‌و كامڵبوونی شیعری ده‌چوو، بیرۆكه‌ی شیعری سه‌ره‌وه ته‌واو له ئه‌رزی واقیعدا، ده‌خه‌مڵی. شیعری بیستنی دوانزه بوو، ل119، شیعری گه‌ر حه‌زتان كرد،ل120، شیعری ده‌زانن بۆ، ل121....دا ته‌واوی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ئیسلامیی دووباره ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه:
بیستی دوانزه بوو،
دووشه‌ممه بوو
شه‌هیدێكم بینی
به‌ردێكی سووری له ژێر سه‌ری دانابوو
كاغه‌زێكی له گیرفاندا بوو
ده‌رم هێناو كردمه‌وه
لێی نووسرابوو
هه‌ر كاتێك بینیتان
دار گوێزێك موتربه‌ی دار خورما بێت
ئه‌وسا ده‌شێت
ئاڵای غه‌یره ئیسلام
له كوردستاندا ڕه‌گ داكوتێت،ل119ی بوركانی شیعر
...............................
گه‌ر حه‌زتان كرد له ناو كاری شیعره‌كانی من بپرسن
برۆن سه‌یری
بورجه‌كه‌ی باڵای مصعب و
باڵای بورجه‌كه‌ی كه‌لار و
قهڵاتهكهی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ن
گه‌ر ده‌پرسن له عیشقی هۆنراوه‌كانم
بڕۆن له‌و مۆمانه بپرسن
كه له جه‌ژنی له دایك بوونی شعرێكم
له ئێوارێ هه‌تا به‌یان ئێشك ده‌گرن
به‌رامبه‌ر من ده‌گریێن و
وه‌كو شیعر ده‌سووتێن،ل120
...............................
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان –عوصبه ئومم و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوردستانیان دابه‌ش كرد و دۆزی كوردیان كرده ئارێشه‌ی نێوخۆیی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی تورك و عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش پیرۆز كرا، كورد له 1926 هه‌تا 1991 له نێو هه‌ردوو ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی خنكێندرا ! سه‌یر ئه‌وه‌یه كورد له 1934 ه‌وه، هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیای چه‌پ و دیموكرات و سۆشیال دیموكرات بووه، هه‌تا 1991 نه‌یتوانی له ته‌لیسمی سیاسی ده‌ربازی ببێت.
ئه‌و بێده‌نگیه‌ی كرملین، كۆشكی سپی، كۆشكی ئهلیزابێ... له‌و سته‌مه‌ی ئینگلیز بێده‌نگ بوون، خۆ ناوی هه‌ر سێكیان وه‌ك ( كورد ) به ( كاف ) ده‌ست پێده‌كه‌ن. زۆر نووسه‌ر ئه‌و سته‌مه‌یان ده‌به‌ستنه‌وه، به باكگراوه‌ندی خاچپه‌رستی ! كۆساریش یه‌كێ له‌و شاعیرانه بووه، كه هه‌مان باوه‌ڕی هه‌بووه، ئینگلیز به‌و دابه‌شكردنه ویستی تۆڵه له سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی بكاته‌وه، بۆیه هه‌تا ناوی كوردیشی بۆ ماوه‌ی 65 ساڵ له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد:
ده‌زانن بۆ،
ئێستا له ناو دڕنده یهكنهگرتووهكان
سه‌ری زمانت
هه‌ر ببێژی
كاف، واو، راو، دال،
له سه‌ر شاشه‌ی بیره‌وه‌ری یان
میللی قهنناسهی بێچوه ئهیوبیهك
تریشقه‌ی دێ و
سهرگهورانی ناوك ره‌شی
كۆشكی سپی
به ده‌ردی سه‌ر كاری فه‌ڕه‌نسا و
فه‌رمانده‌ی به‌ریتانیای
ساڵی 190 چووه -ل121
ئه‌وه‌نده به كۆساری ده‌بێژم، ده‌رگا ئاسنینه‌كان له ئاست كوردی باشوور كراونه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی كورد له جیاتی ئه‌وان شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام كه‌سیان ئاماده نین له به‌رامبه‌ردا، دان به سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و عه‌سكه‌ری كوردستان دابنێن، جا
چۆن دان به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ده‌نێن..؟؟؟!!!
لایه‌نی عه‌لمانی ڕكابه‌ر ده‌رفه‌تی
به ته‌مه‌نی كۆساری نه‌دا تا به‌ره‌و كامڵبوونی شیعری بچێت، بۆیه ئه‌و شاعیره‌یان شه‌هید كرد.!
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق