نوێترین

هه‌ڵسن لاوانی موسڵمان







هه‌ڵسن لاوانی موسڵمان
هه‌ڵسـن لاوانی موسـڵمان كـات و جـێـگای خۆیـه‌تی
چه‌سپاندنی به‌رنامه‌ی خوا هه‌و‌ڵ و كۆشش هۆیه‌تی
لـه‌لاتان شیـرن شئێشـك گـرتـن شـه‌و و رۆیـه‌تی
دره‌خـتـی ئـیـسلام "جـیـهاد" و "ئـارام" لـق و پـۆیـه‌تی
٭  ٭   ٭
بـڕوانـه‌ چـۆن له‌گـشت لایه‌ ناحـه‌زانی ئـه‌م دینه‌
گـه‌ر به‌چـه‌كه‌ و گه‌ر به‌ ووشـه‌ یاخود به‌رق و كینه‌
یه‌ك ده‌نگـن لـه‌سه‌ر دژبوونـمان بۆ ئێمـه‌ داڕزیـنه‌
تاكـه‌ی هه‌ریـه‌كێكـمان دژی برایـه‌كه‌ی خـۆیه‌تی.؟!
٭   ٭   ٭
بـا بـوه‌ســتێ‌ لافـاوی قوڕاوی پـیـسـی نـاكـۆكـی
یه‌ك ئاراسته‌ روو له‌دوژمن كه‌ین و بگرین به‌رۆكی
بـه‌یارمه‌تی پـه‌روه‌ردگار تاپێی دائه‌ده‌ین چۆكی
ساده‌ مـه‌بـن خـه‌نده‌ی نـه‌یاران پـیلانه‌ كۆیـه‌تی
٭   ٭   ٭
خـوا شایـه‌نی په‌رسـتنه‌ بـه‌ڕاستی رووی تێ بـكه‌ن
پـێشه‌وای سه‌رمه‌شقمان چـۆن بووه‌  چاوی لێ بكه‌ن
ئاشتی به‌ئاشتی شه‌ڕ به‌شه‌ڕ نـرخ و مافی پێ بده‌ن
نه‌فره‌ت كه‌ن له‌ شه‌یتان به‌لای دڵا هاتوو چۆیه‌تی
ئاهی خه‌م: هۆنراوه‌ی: داود خاكی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.