نوێترین

قەندیل لە ڕێپێوان دا ، شەریف وەرزێر


قەندیل لە ڕێپێوان دا
 
ئێستا قەندیل 
بوڕكانی ڕق و توڕەیی 
بۆتە (دیجلە)و (فورات)و (نیل)
ئێستا قەندیل 
بە دەم هاوار و هوتاف و درووشمەوە 
بۆ ڕێپێوان ڕێگا دەبڕی َ بە سەدان  میل 
 ئێستا قەندیل 
 پێمان دەڵێ :ـ 
كێ‌ لە ڕاستی و ڕەسەنایەتی و ڕەوشت و
 مزگەوت و منارە و مەندیل 
بۆ تە میكرۆبی ئایدزو 
ئەنفلۆنزاو شێرپەنجە و سیل !
ئێستا قەندیل 
هاوارێكە 
وەك گرمەی هەوری بەهاران 
پەیامێكە 
وەك بانگی مزگەوتەكانی لادێ‌ و شاران 
شاسوارێكە 
دەستی بەیعەت و بەڵێنی 
خستۆتە ناو دەستی پێغەمبەر و یاران 
زریانێكە 
بۆ سەر تەونی بیری  بۆش و 
رق و كینەی نەیاران و ستەمكاران
هەورێكی یەكجار توڕەیە و 
هەموو زمان و دەم و دڵە بوودەڵەكان 
سوكایەتی سوكەڵەكان 
دەكا ڕیسواو نەفرەت باران 
قەندیل دەڵێ‌ : 
من و كوردستانی دایك 
بۆ تۆ پێغەمبەری سەروەر 
بۆ تۆ پێغەمبەری رابەر 
هاوار دەكەین 
بەڵێ‌ بەڵێ‌ 
قەندیل دەڵێ‌: 
ئێمە هەموو 
 هاوار دەكەین پڕ بەگەروو 
ئەی ئەوانەی 
بوونە جرج و سن و زەروو 
بوونە باشوو و  كوندەپەپوو 
كەی خۆر خامۆش دەبێ‌ بەفوو !!
كەی كەڵ مەرزەم دەبێ‌ بە موو !!
ئێوەی خاوەن هۆشی بۆش و 
زەینی ئاڵۆز و ئاوەژوو 
ئێوەی دڵ ڕەش 
دڵنیابن 
لە ئاستی منی قەندیلی بەرز و سەركەش 
لە ئاستی ڕەسەناتیەتی كوردستان و 
پڕشنگی خۆری گەرم و گەش 
درەنگ یا زوو 
دەبنە خۆڵە مێش و ڕەژوو

هۆنراوەی : شەریف وەرزیر 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.