نوێترین

ساتكێ یادی تۆ
























ساتكێ یادی تۆ

ڕۆحم سه‌ودا سه‌ری ناوت بۆ ساتێكی ئه‌مانی تۆ
دڵم پڕ سوێیه‌ سۆز ئه‌گرێ بۆ ساتێكی زه‌مانی تۆ

له‌ شه‌وگاری نه‌فامیما گۆچان و ده‌ست و پێ ئه‌كوتم
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێ موحتاجم به‌ ساتێكی به‌یانی تۆ

شه‌وه‌و شیوه‌ن ده‌گیڕم من به‌ ته‌نهام و ریابازم
چاوه‌ڕێم له‌ ڕۆژی ڕوونا سپێده‌ی بێ به‌یانی تۆ

حه‌زێ بۆ ساتێ یادی تۆ زه‌مین تاكو حیجاز ته‌ی كا
ده‌بێ ژینی هه‌موو دانێ بۆ ساتێكی میوانی تۆ

سه‌رو شان و ده‌ست و هه‌ردوو بنی پێت ماچ ئه‌كه‌م ئۆخه‌ی!
كه‌ تاسوقی شكا خۆزگه‌م له‌ خه‌ونێكی جیهانی تۆ

چ یادێـكه‌ له‌ مه‌زنی تۆ هه‌موو چركه‌ی شه‌وو ڕۆژێ
به‌ ملیۆن كه‌س ئه‌ڵێن (ئه‌شهه‌د) بۆ نازناوێـكی شانی تۆ

كه‌ خۆت ئه‌سرارت (أسْرَى) یه‌و سه‌روه‌ریشت (بِعَبْدِهِ)ـی
قبووڵم كه‌ كۆیله‌ بم بۆ هه‌ر كامێ له‌ یاوه‌رانی تۆ

هه‌موو دینداری عاله‌م گه‌ر خۆ قوربانی ناوت كه‌ن جه‌م
به‌ قه‌رزاری ده‌یانبینی بۆ چركه‌ی سات و ئانی تۆ

ئه‌وی جوامێری ئوممه‌تته‌ له‌ یادی هیجره‌ت و به‌درا
به‌ڕیز رۆحیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ بۆ یادێكی مه‌یدانی تۆ

ئاهی خه‌م. هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.