نوێترین

كلكە مەلا




كلكە مەلا
مەلای گەڕەك 
حزبیەو بە دەماخە 
سمێڵ فش و 
ریش تاس و لووس 
سەری كامل بۆیاخە !
هەتا بڵێی 
قۆشمەچیەو 
بەقسەو قەرەچەناخە ! 
بەڵام ئەوەی جێ داخە 
كە شەڕی بەردەوامی 
لەگەڵ گەنجی مزگەوتە !
بەرامبەریان 
دەڵێی شاڵاوی گڕەو 
روو لە نەوتە !!!
******
دەڵێ : گێلن ، نەفامن 
(خەباتی كوردایەتی ، 
لائیكیزم ، 
پەرلەمان و هاوكاریی ئەمریكایی 
سوودی خانوو بۆ سوكنا
شەرابێ بۆ سوكنایی )
هەموو لایان حەرامن !! 
****
پێیان وایە 
ئەی رەقیب
ئەو سروودە پیرۆزە 
دژی ئاینی خوایە ! 
*****
ئەم مەلایە 
وەك كادیری كوردایەتی 
پێی وایە 
ئەمانە خۆیان هەرزە بیریین 
تیرۆریستن 
دەستور دەڵێ : تەكفیریین !! 
گێل و هێڕو نەفامن 
نە سیاسەت دەزانن 
وەكی تریش 
دوژمنێكی ناواخنی ئیسلامن !! 
*****
رۆژی هەینی .. یەكەم ووتار 
زانین و دیدو زەینی 
بە دەنگەوە ، خستە كار !
بە شان و باهووی سەرۆكا ، هاتە خوار ..
ئەوی ووتاری دوای تەعینی 
تەوەری جەنجەڕی بوو
ئەمجارەشیان 
بوو بوو بە ئەركی دینی ..
كەف لە هەردوو لالغاوەی پەڕیبوو
لە حەوت گەڕەك 
خەڵكی گوێیان 
لە شەیپووری شەڕی بوو !
(ملكەچی فەرزە وەك نوێژ 
بۆ ئەوانەی 
لە حوكمەتی كوردیدا كاربەدەستن 
فەرمانیان وا وەرگرن
عیبادەتەو خوای خۆتان دەپەرستن 
هیچ گوێ نەدەن 
بەو هەرزانەی 
نەفام ، بێ هۆش و هەستن 
هۆ خەڵكینە 
لەوەی فەرمانی خودان
دیارە دین و سیاسەت 
زۆر لێك جودان  
مادام شیركیش نەماوە 
واتای جیهادو كوفرو كافر 
بێ مەبەستن)  !!
ئیدی شەڕی تیرۆرە 
مەلاش دەبێ
بە جۆرێ خۆ هەڕاڵ كا !
بۆ سمكۆڵی خۆ ناڵ كا !! 
بۆ ئالیك و ئاخوڕێ 
وا تێ خوڕێ 
لەگەڵ ( اتحاد العولەما ) و 
ئەوقافی دا بسازێ 
بە كوفری كوردایەتیشی بنازێ 
تا بە هەموو ئاوازێ 
جیهاد زیندەبەچاڵ كا 
سوختەو فەقص 
لە لای حكومەتی هەرصم
چاوشۆڕو فێرە سواڵ كا !! 
بۆ دۆلاری ( سوحت ) یشی 
خوێنی خواناسانی مەحرووم 
حەڵاڵ كا !!!

2006-12-1
 هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.