نوێترین

كرێچی

كرێچی
پازدە ساڵی رەبەقە
لەژێر سایەی
جووت حكومەتی زەندەقە
پاسەوانم لە دەركەیە
بۆ هیچ لایەكیش نەچووم !
لە جێی خۆشم ، نابزووم
لەبەر خەمی مردنم
زوو زوو دكتۆر دێتە دووم !
نە خەمی كارەبامە
نە نەوت و غاز
نە خەمی كرێ خانووم !
لە هاوینا
جێم گەرمە وەك تەنوورێ ..
چلە هانام بۆ دێنێ
بێتە ژوورێ !
لە زستانا
شەختە لە پێخەفم هەڵدێ
بۆ چیای سەر سنورێ ..
*********
میوانی ئاسایشم
هەر بە پێوە
كۆتیشم وا بە پێوە
من پابەندم
جەللادەكەم جێ لەقە !
گوێچكەم تەنەكەی جنێوە
پشتم مۆرە
جێی سەد كێبڵی وا پێوە
هەموو گیانیشم جێ لەقە !
تاغوتینە
قسەی حەقتان پێ رەقە
بۆیە خەڵكی
پێش تەقە
لێتان كەوتۆتە تەقە


                      
ئاهی خه‌م. هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.