نوێترین

برای دیندارم



برای دیندارم

برای دیندارم كوا زات وغیرەت              كوا هەست و هۆش و حەماس و سیرەت
كـە تـۆ لە خەمی دنیاوە ئاڵای          كـێ بێتــە خەمخـۆری دیـن و ئــاڵای

برام كـوا ئەو غیرەتی هەتبـوو           كــە دیتـت ئوممــەتت وا لـەت بــوو
خـۆ تۆ دینداری بە هێزتر بووی         دە كــوا ئەو هەسـتەی هەناسـەت بوو

برای دینـداری چالاك و چوست          سـوور بە لەسـەر هەڵوێسـتی دروسـت
گـەر ئازادە یـان لە زینـــدان          سـوورە لەسـەر رێگـەی، خـواویسـت

برای دینـدارم گـەر سـەبرت بێ         كـــاروانـی دینــداری ڕێ دەبــــڕێ
نەكـەی لە هیـچ مەنزڵێ لادەی         هـەتـــا ســایـــەی خیـلافــەت دێ

ئاهی خه‌م. هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.