نوێترین

ئه‌سیرم

ئه‌سیرم

ئەسیرم  هۆ براكانم ئەســـــــــــیرم
ئەسیرم ، دەست و پێ‌  كۆت و زنجــــیرم
زەبونی و بێ‌ كەسیم لەم شوێنە تەنـــگە
تەنها بۆ ساتێكیش ناچێ‌ لە بــــــیرم

خوایە گیان نەمامی ژینم هێناوە بۆ تۆی دەنێژم
دوا دڵۆپی خوێنی ئاڵم پێشكەشە بۆ تۆی دە ڕێژم

ئەگەرچی بمڕزێنن لە زیندانـــــــا
ددانم هەڵبكێشن دانە دانــــــــــە
ملیشم بكەن بە پەتی سێــــــــدارە
ڕازی نابم بەغەیری ئەم قورئانـــــە

خوایە گیان نەمامی ژینم هێناوە بۆ تۆیەنێژم
    دوا دڵۆپی خوێنی ئاڵم پێشكەشە بۆ تۆیە ڕێژم  
                    
هەرجارە و بە جۆرێ‌ بدەن ئــــــازارم
چاوم دەركەن بشێوێنن ڕوخســــــارم
هەتا ماوم  لەو ژورە  بمڕزێنـــــــن
لانادەم لە شاڕێ ی پەروەردگــــــارم

خوایە گیان نەمامی ژینم هێناوە بۆ تۆیەنێژم
دوا دڵۆپی خوێنی ئاڵم پێشكەشە بۆ تۆیە ڕێژم
 هۆنراوه‌ی: نه‌دیم


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.