نوێترین

زوهدو دینانه‌ویستی


زوهدو دینانه‌ویستی
له‌ شیعری مه‌حوی خواناسدا
ئاماده‌كردنی: باخه‌وان هه‌ولێری
تایبه‌ت به‌: ئاهی خه‌م
     وه‌ك ئاشكرایه‌ شاعیره‌ خواییه‌كانمان هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ وازیان له‌ دنیا هێناوه‌ و ده‌ستیان به‌ په‌تی خۆشه‌ویستی خوداوه‌ گرتووه‌، چونكه‌ دڵی ئه‌وان خوازیاری شتێك بوو كه‌ له‌ دنیای سه‌وداو مامه‌ڵه‌ ده‌ستیان ناكه‌وێ، وه‌ك ده‌بینین له‌ شیعره‌كانیاندا كه‌ كاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ مادده‌دا نیه‌، به‌ڵكو كاری ئه‌وان ته‌نها له‌گه‌ڵ عه‌شقه‌، ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ دایان ده‌بڕێ له‌ دنیاو پێیان ده‌ڵێ كه‌ دنیا داخوازی كه‌سانی هیچه‌.
مه‌حویش یه‌كێكه‌ له‌و شاعیرانه‌ی كه‌ زۆر له‌م بابه‌ته‌ رۆچووه‌ و به‌ لێزانانه‌وه‌ ئه‌سپی خۆی لێ تاوداوه‌ و بووه‌ته‌ سه‌رده‌فته‌ری سووتاوانی موحیببه‌تی ئیلاهی. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای لێكردووه‌ دیوانه‌ پڕه‌كه‌ی پڕكا له‌ بانگه‌شه‌ی ده‌ست به‌رداربوون له‌ دنیا و گوزه‌ركردن به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی سووتان، جاڕی حه‌قیقی لێداوه‌ و ده‌ڵێ وه‌رن له‌ مه‌جازییه‌وه‌ بۆ لای حه‌قیقه‌ت. ده‌ڵێ  له‌ناو ئه‌م پاره‌په‌رستانه‌ وه‌رن بۆ لای خواپه‌رستان، مه‌حوی پڕ به‌ دیوانه‌كه‌ی هاوار ده‌كا: دنیای ده‌نائه‌ت فڕێ ده‌ن و چونكه‌ ئه‌و بۆ ئێوه‌ نابێ كه‌واته‌ ئێوه‌ش بۆ ئه‌و مه‌بن...
وا لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی ده‌هێنینه‌وه‌.

1-  كە چەرخ ئەسكەندەری دیی دەردەدارە
    وتیی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
2- فەلەك هەرگا كەسێكی هەڵبڕی، وەقتی هیلاكەتیە
كە سەر بۆ گەینە پەت بێ، پێ لە كورسی و ئەسكەمل چبكا؟!
3- ئەر لە دنیا چاكەیێ سادر بوو, تەفرەی پێ نەخۆی
روو سپی هەر روو رەشە گەر بێ سەد ئازایی بكا
4- دنیا بە حیلە مەیلی بە ئەبنای ئەگەر ببێ
 ئەم((دایە رێزبار))ە بە فرزەندەی شوو دەكا
5- قاتی پیاوە لەسەر ئەم ئەرزە- دەبینی مەنسور
بە سەری دارەوە- (( ژاالنون))ە لە بن زیندانا
6- بەخششی دنیا مەخۆ، یەعنی بە نانێكی جۆ
خۆ مەكەرە بەر منەت پیرە ژنی نانەوا
ئێستە كە دەستت دەگا پێ بسووە بۆ نەجات
حەیفە لە دنیا بڕۆی كامی دڵت ناڕەوا
7- گەر لەتۆ دنیا بەری بوو، قەوم و خوێشت لێ بەرین
گەر بەراتی بوو، هەموو عالەم بووە باب و برات
((الْحَژَرْ)) لەم چەرخی كەچ بازە، بەڕوو چەرخاندنێك
چەندە سوڵتان و شەهی كرد و دەكا بێ دەست و مات
-----
جوان و شیرینە ئەگەر دنیا، لە روودا میهرەبان
وەردی خارە، شەهدی زەهری مارە، عەهدی بێ سەبات
8- تەنكە توێژێكی كشاوە بە رووا قولزومی مەوت
وەك حەبابێ بە هەوا بەندە نرا ناوی حەیات
ئەگەر ئازادەگییەك بێ لە عەدەمدا بۆمان
چی هەیە غەیری  بە پێچی پەل پەل داوی حەیات
------
بەو هەموو تاڵییەوە شەربەتی مەرگ, ئەهلی حەیا
خۆش گەواراترە بۆی ئێستە لە شەكراوی حەیات
9- لەچەند و چوونی دنیادا بە زایع چوونی عومرم چەند!
خودایە بەس بەزایع چم ، بەحــەققی زاتی بێ چوونت
10- تاقە خانێكە لەسەر ڕێی ئاخیرەت
زادی ڕێ هەڵناگری لەم خانە بۆچ
11- دنیا بە كامی هیج كەسانە هەمیشە دەم
هیچ هەڵبەتە بە هیچ دەمێ نابڕێ لە هیچ
دنیا كە هیچە، جوملە دەزانن، كەچی چ كەس
مەردانە بۆ خودا نیە دەس هەڵگرێ لە هیچ
تا سەر نەبۆتە گۆ، دە لە دنیا دە تۆ شەقێ
هەر ئەم شەقە بەكارە كە وا هەڵدرێ لە هیچ
12- عەسایەك دەستگیری ئێمە نابێ‌
پری ئەم دارە بێ‌ گەر سەربەسەر دار
13- لە دنیا تێپەڕی هەركەس بە باڵی هیممەت, ئازایە
لە عوقباش ئەو كەسە گەر تێپەڕێ, بازێكە ئازاتر
ئەگەر ئەم ئەهلی دنیایە, وەكوو هەن رێ خەنە جەننەت
دەنائەت زوو دەكا ئەو دونیە لەم دنیا دنیاتر
14- بە زەرد و سووری دنیا زەردەواڵەت لێ نەگۆڕابێ
بە هەنگی تێ بگەی, هەر نێشە, نۆشێكی نیە زەنبوور
15- ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا, تاقە رۆژێ گەر
بە قەڕنێ من ئەوەند ئەهلی خودا بم دەبمە پێغەمبەر
16- میسالی وایە بەحرێ گەوهەری دابێ بە خرەموهرێك
لەبۆ دنیا ئەوی عومری عەزیزی كردووە زایع
17- تا لە ماڵی دەرنەكردووی ئەم شەوێ سەد شوو كەرە
((مەحوی)) ئازانە بدە تۆ سێ بەسێ دنیا تەڵاق
18- ئەوی ئەمڕۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلوق
لەدەوری نەعشیا سبحەی دەبینی وەلوەلەی مەخلوق
بە پەل پەل كردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان
دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلوق
-----
بە ئاوی تێگەیشتین ئێمە دنیا, هەر سەرابێ بوو
هەموو دەشچن بە خنكان و لە وشكیشە مەلەی مەخلووق
19- دەزانی جیفەیە دنیا, دە حەیفە
وەكوو سەگ ئەم شەڕ و شۆڕە لەسەر لاك
20- زەمانەی پڕ تەعەب دەتكاتە تیرۆك
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆك
21- فیترەت بڵند پایە بڵندم نەدی, بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە كە هەر دوونیە گەرەك
22- ئاخر ئەم دنیایە ئەمری دێتە سەر: ئاخر ببە
یەعنی بەس ئەی فاحیشە عالەم بە قڕ دە یەك بە یەك
23- شوكر هۆشیارە ((مەحوی))، تێدەگا دنیا خەراباتە
كە بەدەستی بكا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ‌ دەگرم
24- خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر رۆژێ‌ قیامەت بێتەوە فكرم
25- لەگەڵ زانت دەكەویە كۆشی دنیا
سبەی قاتیلتە، ئەمرۆ بۆتە مامان
26- ئەوەندە ‌تەنگ و ناخۆشە، لە دنیا...
خۆشە دەرچوون، ئەگەرچی بۆ سەقەر چین
27- لە مانمدا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش, من
خودا پێداو: ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو رۆیین
----
عیبارەت چی هەیە؟ هەر ((سیمیا)) تەعبیری پێ لێَدەم
لە دنیایەك, عیبارەت بێ لە مەحزی هاتن و رۆیین
28- دنیا تیاتڕۆیە, مەوەستە تیا بڕۆ
كێ مایەوە تیا كە نەبووبێ تیا, تڕۆ!
دنیایەكە دوو رۆژە نەوازش بكا, سێیەم
رۆژی گودازشە, ئەمەتە داكی سێبەڕۆ
روو ترش و روو خۆشە لە رووێكا, لە یەك دەما
قەهری درۆیە, میهری درۆ, هەردوو هەر درۆ
29- چیە دنیا, ژنێكە هەر شەوێ سك پڕ بە سەد فیتنە
سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی دڵ دەكا بێزوو
30- چیە؟ خوسران ئەمەندە مەستی لەهو و لەعبی دنیا بوون
برا! عومری گرامی بەس لە رێی ئەم بادە بەر با دە
31- لە ‌ڕۆژێ هەڵدرا ئەم كۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە
لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە
دەبینی‌ جێیەك ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادە نۆشینە
سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆ شینە
-----
كوڕی بێ، تاسەر ئەم دایەی زەمانە مەمكی كەس نادا
كە سەعبە شیری شەفقەت((مەحویا)) لەم شێرە دۆشینە
32- وەكوو ((قەترینە)) بەحرێ دین و دنیای پێشەكی لێ سەند
بە هەركەس قەترەیە بەرماوە وەسڵێكی رەوا دیوە
وەكوو دێو ئیشی عەكسە, میهری قەهرە, شەربەتی زەهرە
فریبە, گەنمی هەر جۆ, شیری هەر دۆ, رۆنی هەر پیوە
كە دەستت بۆ لەسەر سەر نێ, سەر و ماڵت بە غارەت چوو
كە لێوی پێكەنێ‌, عالەم دەكا سەرشێت و كالیوە
33- ماڵە پیتكێنێیە ماڵ و، گەینە حاڵی خۆیە حاڵ
من كەوا حاڵی بم، ئیتر ماڵ و حاڵم بۆچیە!
34- نەڵێ مەردم كە دنیا پشتی لەو, ئەو روو لە دنیا بێ
كە پووری زاڵە, بۆچی پیرە زاڵی پێ رەزا نابێ!
لە دەروێش و لە شا ئەم فاحیشە ئاخر دەكا حاشا
گەر ئەهلی غیرەتی, بەر لەو لە خۆی و ئەهلی حاشا بێ
ئەگەر تاجت لەسەر كا, سەرتی پێوە قووت ئەدا ئاخر
موبارەك كەی دەبێ ئەو خەلعەتەی وا خەلعی لەدوا بێ
35- دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی كە (( ژُو الـ
قَرْنَیْن))ی دی زەلیلە، لە كن خۆت ئەتۆ كەڵی
36- دەنی تەبعی وەها غاڵب بووە, فیرعەونی ئەم عەسرە
نە وەك مووسا, لە كن جو وپارە بۆ ئیمانی پێ دێنێ
37- لە سایەی چەرخی سوفلە پەروەر لەك بە لەك دەدوێ
سەگی ئاواتەخوازی ئێسكی وشتر لە شەك دەدوێ
دەبینم, شێری شێر ئەفگەن دەڵەك كەوڵی دەكا, دەبیەم
بە كۆڵێ كلكەوە رێوی لەگەڵ كەوڵی دەڵەك دەدوێ
------
زەمانەی سوفلە پەروەر وا رەواجی سوفلەیی داوە
كە دایم ئەو دەمە سوێرە لەگەڵ نان و نمەك دەدوێ‌
38- مومەییز چەرخی كەچ رەو بێ, نەكەی ((مەحوی)) كەماڵت خەرج
زوبانی تێغی ئەو دەرحەق بە حەرفی من لە حەك دەدوێ‌
39- ئەو مەسخەرەی زەمانە بە شاه و وەرزیری كرد
ئەو كەتنە قەت مەڵێ بە گەدا و فەقیری كرد
كلكێكی پێوە كرد و بەرەوژووری ژووری برد
تێی هەڵدەدا شەقێك و سەرەوژێری ژێری كرد
40- زەمانە بەعزە كەسانێ لە پڕ كە هەڵدەبڕێ
ئەوەندی هەڵدەبڕێتن هەتا لە كەل دەبڕێ
بە یەك دوو كلكە بەرەو ژووری بردەوە دنیا
بە تاقە نووكە شەقێكی فڕێ دەدا لە پڕێ


 تایبه‌ت به‌: ئاهی خه‌م

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.