نوێترین

ئەی نەبی



دیدەی چـــــاوانم ـ هـــــەناســـــەوگیانم ئەی نەبی 
تــــاســـــەی دڵانـــــم ـ ڕۆحــی ڕەوانــم ئەی نەبی

گیــانی شیریـــــنم ئـــــــازیز ترینــــــــــم ئەی نەبی
ســـــــاڕێژ کــــــەرەوەی زام و بـــــریــنم ئەی نەبی

بــــەڵێن بێ تـــــا هەم ڕێگـات بە رنەدەم ئەی نەبی
بــــۆفــــیدایی ڕێبازت ئامـــــــــــادەم ئەی نەبی

پشکۆی تــاسەی تۆ هـــــەر هەڵئەگیرسێ ئەی نەبی
لـــەسۆزی دووریــت ســــینەم ئەقرچێ ئەی نەبی

ڕازت باس نــــاکرێ قـــــەت بە پــێنوسم ئەی نەبی
بــــەئەشک نــــاوی تۆ ،لەڕووم ئــەنوسم ئەی نەبی

وا ڕانــــاوەستێ فـــرمێسـکی دیدا ئـــــەی نـــــەبی
مــــاڵ و ســــامان و ڕۆحـــــــــــم بەفیدا ئەی نەبی

ئەم سۆزی ناخــــەم چـۆن دەربڕم چــۆن ئەی نەبی
یـــەک یــەکی ئومەت وا قەرزراری تــۆن ئەی نەبی

تۆ لوتکەی لوتکەی کێوی ڕەوشت بووی ئـەی نەبی
بۆ لانەوازان پـەنا بووی پشـــت بــووی ئەی نەبی

ئـــێمە شـــاهیدین ســـەرکردەی خـاکی ئەی نەبی
تۆ پەیامی خوات گەیـــاند بە پــــــاکی ئـەی نەبی

هـــەموو ژیانمـــان بەفیــدای ڕێت بـێ ئەی نــەبی
ملیاران ملیار ســـــــڵاوت لێبێت ئـــەی نــــــــەبـی .

یاخی
ئەم هەڵبەستە بۆ سروود نوسراوە 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.