نوێترین

شه‌هاده‌که‌ت!




شه‌هاده‌که‌ت!

قوربان به‌ڵێ..
هه‌تا نه‌چیته‌‌ ژێر باڵیان 
بۆسه‌ر باڵیان!
نه‌بیته‌ شمشێرو داڵیان!
هه‌تاکو بڕوانه‌هێنی 
به‌درۆو فشه‌و فیشاڵیان!
تا نه‌نازی 
به‌ ده‌بابه‌و ئاش به‌تاڵیان!
هه‌ر له‌و ڕیزه‌یی 
که‌وا سفری پاش فاریزه‌یی!
_
به‌ڵێ ئازیز 
لێره‌ گورگ یاسایی دانا 
ڕێوی و که‌متیار دانیان پیانا 
بۆیه‌گه‌لێ سه‌یرم لێ دێ 
که‌تۆیی دانا!
وه‌ک ئینسانێ 
ئه‌پرسیت و 
ئه‌ڵێیت ئه‌رێ مافم کوانێ!
ئه‌یی مه‌گه‌ر نه‌م گوت له‌و ڕیزه‌یی 
نه‌مگوت سفری دوایی فاریزه‌یی؟!
_
تۆ که‌ له‌کۆبونه‌وه‌دا 
مه‌ی گێڕیان نیت !
له‌پێڕیان نیت 
قوربانی فکری گێڕیان نیت !
بۆ بڕیاری "ده‌بلیو ماسی"!
سه‌ردێڕیان نیت!
چۆن ده‌ته‌وێ دانت پیانێن؟!
چۆن له‌سه‌ر دڵیانت دانێن؟!
_
گه‌ر شه‌هاده‌ت دکتۆرا بێ 
فکرت له‌گه‌ڵ 
فکری پڕۆفیسۆرابێ !
به‌ڵام گه‌ر نه‌شێیت به‌به‌ریان !
ئه‌گه‌ر سوێند نه‌خۆیی به‌سه‌ریان!!
ئه‌ڵێن نابێ، له‌نۆرا بێ 
ئه‌شێ هه‌ر له‌ژێر زۆرابێ !
_
به‌ڵێ هاوڕێم 
تۆ که‌ ئه‌هلی داڕزان نیت 
تۆ که‌ شه‌ریکه‌ دزان نیت 
ئیتر شه‌هاده‌ به‌پولێ 
به‌ئیمزایی سوکه‌ مه‌سولێ!
_
به‌خۆکردنێک به‌سفر!
به‌یه‌ک شه‌هاده‌تان پێیان 
به‌یه‌ک کفر!!
_
شه‌هاده‌که‌ت 
ساده‌یی ساده‌ ..!
هه‌ر به‌یه‌ک ده‌عوه‌تی باده‌!

هۆنراوەی: سالاری 
ئابی ٢٠١٧ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.