نوێترین

مەرجی نۆفڵای زۆن



مەرجی نۆفڵای زۆن

شۆڕشگێڕێكی پەڕلەمان 
لەقازانجی سەدی بێخمە 
كاتێ بەشی خۆیان دایە 
سەنگەری گرت 
لەوەی گوایە 
بەشی ئەم و
 ئەندامێكی كۆنە باعسی
 ناوپەڕلەمان 
وەك یەك وایە 
شەوە ساردە ڕەشەبایە 
شەڕ نەماوە 
پێشمەرگەش لەهەموو لایە 
بەو سەرمایە 
ئاشتیشە و لە كەمیندایە 
تومەز كاكی شۆڕشگێڕیان 
لەنێو ڕانی ژنێكدایە 
دوێنی كاكی شۆڕشگێڕیان
كەمیكرۆفۆنی درایە 
دژی دین و
نەریتی خەلكی پێشین و 
ئەوی لەڕابونێدایە 
هەڵیدایە 
مەپرسە هۆیی چیە و چۆنە 
بالۆرەی قاوانی كۆنە 
بۆ (ئەتاكورد) 
مەرجەكانی كەرەزۆنە
لەسەر كەپووی شۆڕشگێڕان 
خاڵێكی نۆفلای زۆنە


                                             هۆنراوەی :مامۆستا كرێكار 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.