نوێترین

سۆزی وڵات



سۆزی وڵات

ئەی خاكەكەم ,
هاوژینی ناخی داخی من
ئەتۆی شەمی غەمی تاری منی بەنی 
منی زیندانی زیندەگی 
پەسارگاكەم 
دووچاوی مەلی بژوێنیم تادیمی ئاسۆ دیبكات 
نابێتە خاڵا بەڕووخساری 
رەقی زەویی 
عەیانە لێم بە حەزی وی
دەگات بەسارداوی هەواری نەمریت
پێشمەرگەی تینوی ئاوی رێت!

ئەی خاكەكەم ,
حەوانەوەم لەژێر نسێ‌ ی حەوای پاكی 
خاكت نەبێت
رەنگی (حەوا) ی دەركراو و
بێ‌ بەهەشتە
وێنەی ژیانێكی پڕ ژانی نیوە گیانی
بەبێ‌ هەست و نەست و خوستە 

پەسارگاكەم ,
خوێن چۆن لەدەلاقەی سنگما 
لەهاتووچۆ 
چركەیەكیش دوا ناكەوێ‌
چۆن چاوانم بەبێ‌ كلچوی یادی خوماری 
ناخەوێ‌ 
یا چەندە
باسكی ژیان و هەناسەم 
ئەستۆی ئازادی خۆش دەوێ‌
یا چۆن خڕۆكەی ڕوو سپی
لەسەنگەری برینەكان
لە پێناوی گۆشتە زوونەی كەوڵی وڵاتی لەشەكەی 
لە یەكێك لە سەنگەرەكان
بەشەهیدی لێی دەكەوێ‌
نەك ئەوەندە،
چەند زەخم و ناسۆری زۆری كرمە ڕێزی 
كوردی داماو
دەرمانی قورئانی دەوێ‌
ڕەنگە زۆرتر تۆم مەبەست بێ‌ و
نیگای ڕابوو
خەو لێ‌ زڕاو ڕاماوە لە نومایان و 
چاوەڕوانی گزنگی ڕۆژە
دەركەوێ‌

ئەی خاكەكەم ،
چلۆن (شنروێ‌)ی سەربەرز 
(هەڵەبجەی) دایكی هەوارامانی خۆش دەوێ‌

وەكو نەسیمی دێی (پریس)
بە ڕووی (عاشقان) و (قوڵكە) دا
دێ و دەكەوێ‌
یا (جەلیلە) و دێكەی (عەنەب)
لە عانی ئاویلكە دانا
لە دوا نەفەسی ژیانا تەنها جارێك 
چاوی لێڵیان 
وێك دەكەوێ‌
ئەی تەرمی هەڵەبجەی شەهید
شێوەی نوستوو
لە ئامێزی چیای نووەر...
لەسەر گابەردێكی شەهید
لێی دەخەوێ‌...

دڵنیا بە ستارگاكەم ،
ئەی ئاڵاكەم ،
ئەی كاڵای سووری باڵاكەم
دڵنیا بە
هەروەكو (زەڵم) هەتا ئێستا دەم و لێوی پاراوە


یا (شاهۆ) و كێوی (باڵامبۆ)
 بەردەوامن
سەری كەشیان نە نەواوە
دڵنیا بە ئەی خاكەكەم ،
سەر هەڵبڕە ئەشكت بسڕە
بەرگی پرسە لەبەر بدڕە 
هەوری ڕەشی نا هومێدیی لەسەر ڕوخساری خۆر ببڕە
بێچوە هەڵۆی (شێخ سەعید) و 
(سەلاحەددین)
چاوی گەشیان لە ژێر لا باڵی
دەرناوە
ڕۆژێك دەبیەن
نەك تەنها تۆڵەی خوێنی تۆ
بەشكو ملی هەزاری وەكو ( ڕیچشارد) یش
لە ژێر لاقیدا چاوەڕێی 
میهرەبانیی 
كەڵە پیاوە
هۆنراوەی:كۆساری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.