نوێترین

ناونانی مناڵ


ناونانی مناڵ
دراوسێكەم 
دوای دە ساڵ 
كە بوو بە خاوەن مناڵ 
زۆر بە پەلە 
كەوتنە ناونانی كۆرپەلە !
ووتیان ئەبوبەكر چۆنە ؟! 
ناونووس ووتی 
نابێ ئەوە ناوی كۆنە !!
ووتیان ناوی دەنێین (سەمیر) 
ناونووس ووتی 
نەخێر نابێ 
دەنا دەنووسم ( سەی میر ) ..
پیاوە ووتی : 
ناوی باپیرمی لێ دەنێم 
سەعیدە .. 
ژنەش ووتی : 
یا باوكی من ..
شێخ مەحموودی حەفیدە
كەچی ناونووس 
ووتی بە فەرمانی حزب 
بە ئازادی 
ناوی لێ بنێن ( شادی )!!
هەر كە ناوی حزبی هێنا 
سستەرێ 
ئاخێكی قووڵی هەڵكێشاو 
چووە دەرێ 
ووتی : ناوی باپیران 
رێبازو هەڵوێست و دیدە 
ئەم خێزانەش 
هەر لێرەوە 
خانەوادەی شەهیدە !!
18/10/2006
هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.