نوێترین

نێوان پارتی و یەكێتی




نێوان پارتی و یەكێتی

لافاوی توڕەتان دیووە 
كە ستار ناگرێ تاوێ ؟! 
كە دوو چیا 
دەیخەنە بەینی دوو قەدپاڵ 
لە حەشمەتان 
چۆن دەیانداتە بەر قەپاڵ ؟! 
چۆن خۆی بە هەردوولا داوێ ؟ !
ئەوان چیای تاوێری زل !
ئەم نەرم و شل !
بەڵام كامیان بن كەن دەبێ ؟!
كامیان پەتیان دەكرێتە مل  
بە پەن دەبێ ؟ !
كامیان بێ پیت لاسەنگ دەبێ ؟!
كامیان لە ترسی داڕمان 
لە تاو نەمان 
بێ دەنگ دەبێ ؟!
*****
من لافاوم 
بەم جیهادە 
بەرەو خیلافەت بە تاوم 
چۆن دەهێڵم 
گردی زەردی تەپۆڵكە خۆڵ 
یا خڕەبەردی 
نامەردی
كەڵەكی پاسەوانێتی 
جاشێكی زۆڵ 
خۆ راگرێ 
لەبەر تەكانی شاڵاوم ؟!  
                                                                                           2/10/2006
                                                                                           هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

صور المظاهر بواسطة borchee. يتم التشغيل بواسطة Blogger.